له هه‌ولێر و راپه‌ڕین
نموونه‌ى DNA له كه‌سوكارى قوربانیانى یه‌خته نقومبووه‌كان وه‌رگیراوه بۆ گەڕاندنەوەی ته‌رمه‌كانیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له دوو یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ى كه‌ناراویه‌كانى ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، نموونه‌ى پشكنینى DNA له كه‌سوكارى قوربانیان له هه‌ولێر و ئیداره‌ى راپه‌ڕین وه‌رگیراوه بۆئه‌وه‌ى كارئاسان بێت بۆ ناسینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیان.
به‌ختیار ئیسماعیل، كه‌سێكى نزیكى ئه‌و دوو خێزانه‌ى هه‌ولێر كه ژماره‌یه‌ك كه‌سیان له‌یه‌خته‌كه‌دا نقووم بوون به 964ـى وت، لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ى له‌هه‌ولێر كردووه و نموونه‌ى پشكنینى DNAـى له چه‌ند كه‌سێكى كه‌سوكارى قوربانیه‌كان وه‌رگرتووه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر ته‌رمه دۆزراوه‌كه‌یان بینیون و نه‌ناسراونه‌ته‌وه بۆیه له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA ـه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت ته‌رمه‌كان بناسرێن و بگه‌ڕێندرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌مان لیژنه سه‌ردانى كه‌سوكارى قوربانیانى ئه‌و یه‌ختانه‌یان له ئیداره‌ى راپه‌ڕین كردووه بۆئه‌وه‌ى هه‌موو ته‌رمه‌كان به‌یه‌كه‌وه بگه‌ڕێننه‌وه.
رۆژى 19.6.2024 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم تیمێکی رەوانەی ئیتاڵیا کردووه تا سۆراغی پەنابەرە چارەنووس نادیارەکان بکەن، کە رۆژی یەکشەممە 16.6.2024 له‌ئه‌نجامى تێكشانى و ژێرئاوكه‌وتنى دوو یه‌خت لە کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا، بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی دوایین زانیارى ئەو یه‌خته‌ى لەنزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت، 76 کۆچبەری تێدا نقووم بوو. تاوه‌كو ئێستا ته‌رمى 30 له‌و كۆچبه‌رانه دۆزراوه‌ته‌وه و چاره‌نووسی 46 كۆچه‌ریش نادیاره.
دوو خێزانه‌كه‌ى هه‌ولێر كه نموونه‌ى DNA یان لێوه‌رگیراوه، له 11 كه‌س پێكهاتوون سێ له ئه‌ندامه‌كانى ئه‌م دوو خێزانه رزگاریان بوو و هه‌شت كه‌سیشیان تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنن.