له‌ عێراق

سبه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق دابینکردنی بودجەی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی بۆ مانگی حوزەیران راگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا، کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، رایگەیاندووە، “لە سبەینێ یەکشەممەوه‌ 23.6.2024 بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەست بە رێکارەکانی دابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکات بۆ مانگی حوزەیران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە یەکەکانی خەرجکردن دەکات لە وەزارەتەکان، قایمقامییەتەکان و ئەو لایەنانەی کە سەر بە وەزارەت نین، نوێنەرە ڕێگەپێدراوەکانیان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەران و ئەندامەکانیان، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو و جێبەجێکردنی هەموو مەرجە داراییە پێویستەکان.

موچەی خانەنشینی زیاد دەکات

موچەی خانەنشینی زیاد دەکات