24یان بە ڤیزاى ساڵى چوون

تا ئەمڕۆ 25 حاجى هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە

964+

وریا فەتاح

بەرزیى رێژەى مردن لە ناو ئەو حاجیانەى بە ڤیزاى ساڵى گەشتى سعودیەیان کردووە، واى لە وەزارەتى ئەوقاف کردووە رێکارى یاسایى لە دژى ئەو کەسانە بگرێتەبەر، کە هۆکار بوون بۆ بردنى خەڵکى لەم رێگەیەوە.

تا ئەمڕۆ، 25 حاجى هەرێمى کوردستان لە سعودیە گیانیان لە دەستداوە، لەو ژمارەیەدا 24 حاجییان ئەوانەن، کە بە ڤیزاى ساڵى چوون

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”بە بەشداریى لایەنە پەیوەندیدارەکان و دواى کۆتایىهاتنى پڕۆسەى حەج و گەڕانەوەى حاجیان، لیژنەیەک پێکدەھێندرێت بەرامبەر ئەو کەسانەی ھۆکاربوون بۆ بەلاڕێدابردنى خەڵک، چونکە لە رێگەى ڤیزەى ساڵییەوە خەڵکیان بە کۆمەڵ بردووە و تووشى ناڕەحەتى و زەحمەتیان کردوون”.

بۆچى رێژەى مردن لە نێو ئەو حاجیانەى بە ڤیزاى ساڵى چوون ...

بۆچى رێژەى مردن لە نێو ئەو حاجیانەى بە ڤیزاى ساڵى چوون بەرزە؟

باسى لەوەش کرد، رێکارەکان بەرامبەر ئەو کەسانەیە کە خەڵکیان بردووە، نەک بەرامبەر ئەو کەسانەى بە ڤیزاى ساڵى بەشداریى وەرزى حەجیان کردووە.

نەبەز ئیسماعیل، ئاشکراشى کرد، تا ئەمڕۆ 25 حاجى هەرێمى کوردستان لە سعودیە گیانیان لە دەستداوە، لەو ژمارەیەدا 24 حاجیان بە ڤیزاى ساڵى چوون و تەنیا یەک حاجى لە رێگەى جەج و عومرەى هەرێمەوە گەشتى کردووە.