برینداریش هەن

شەڕەتەقەیە و دوو کەس کوژران

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ هەینی لە دەرەوەی دوکانێکی سەوزە و میوە لە ویلایەتی ئارکانساسی ئەمریکا، بووە شەڕەتەقە و لانیکەم نۆ كەس تەقەیان لێکرا و دوو کەسیان کوژران.

میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە پۆلیسی ویلایەتی ئارکانساس ئەمشەو “بە كاتی كوردستان” بڵاویانکردەوە، لە دەرەوەی دوکانێکی سەوزە و میوە لە شاری فۆردیس لە ویلایەتی ئەرکانساس، تەقە لە نۆ کەسی مەدەنی کرا و دوو کەسیان کوژراون.

لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوە كرا ئەفسەرێکی پۆلیسیش تەقەی لێکراوە، بەڵام برینەكەی سەخت نییە.

پۆلیسی ویلایەتەكە هەروەها رایانگەیاند تەقەکەرەکە “بە سەختی بریندار بووە” دوای ئەوەی ئەفسەرەکان تەقەیان لێکردووە و دەستگیر کراوە.

لای خۆیەوە سارا هاکابی ساندەرز، پارێزگاری ویلایەتی ئەرکانساس لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاندووە، لە رووداوی تەقەکردنەکە ئاگادارکراوەتەوە و بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ پۆلیسی ویلایەتەکە لە شوێنی رووداوەکە.

تەقەکەرەکەی دهۆک تا ئێستا دەستگیر نەکراوە

تەقەکەرەکەی دهۆک تا ئێستا دەستگیر نەکراوە