هەواڵەکان
لە زاخۆ پیاوێک و لە کەلار منداڵێک خنکاون
+964
ژووری هەواڵ
ماوەى دوو رۆژە پیاوێکى تەمەن 73 ساڵى دانیشتووى زاخۆ دیار نەماوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانیش لە رووبارى خابووردا بۆى دەگەڕێن و گومان دەکەن خنکا بێت، لە کەلاریش ئێوارەی ئەمڕۆ بەم بەرە جەژنانە منداڵێک لە پرۆژەی ئاوی گوندی شێخ لەنگەر خنکاوە.
جا ئەڵێن ئاگر دەکەوێتەوە، هاوڵاتیەكی قەزای دوكان ڤیدیۆیەکی ناردووە بۆ 964 و دەڵێت، كاتێك ئێواران روناكی سەرشەقامەكانی دوكان دادەگیرسێت ئەم شۆڕتە لە عامودی روناككەرەوەكانەوە دروست دەبێت و مەترسیەكی زۆری بۆسەر پیادەڕەوەكان هەیە..
ئەمڕۆ رۆژی عەرەفەیە و هاوڵاتیان بۆ کڕینى ئاژەڵ سەردانى مەیدانى ئاژەڵانیان کردووە، بەراورد بە پار ئەمساڵ نرخەکان بەرزن، فرۆشیارێکیش دەڵێت،”ئەوەى تالبى قوربانیکردن بێت، قەرزیش بکات، دەیکات”.