شۆفێرەکە دەستگیر کراوە

منداڵێک لە رانیە ئۆتۆمبێل لێیداوە و پۆلیس داوای کەسوکاری دەکات

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی راپەڕین وێنەی منداڵێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئۆتۆمبێل لێیداوە و براوەتە نەخۆشخانە، داوا لە کەسوکاری دەکات بچن بەدەمیەوە.

ئەمڕۆ هەینی 21.6.2024، رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، منداڵەکە رەوشی تەندروستی “زۆر باش نییە” و براوەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە و چارەسەری بۆ ئەنجامدەدرێت، بەڵام رەنگە رەوانەی سلێمانی بکرێت.

بە وتەی رابەر حەسەن، ئۆتۆمبێلێک لە ترافیک لایتی گەڕەکی رزگای لە منداڵەکەی داوە و برینداری کردووە و دواتر بردوویەتی بۆ نەخۆشخانە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن پۆلیسی راپەڕین دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

پۆلیس داوا لە خێزانەکەی دەکەن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی تەلەفۆنی 07501726468 و سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە بکەن.

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بەدوای 119 تۆمەتبار دەگەڕێت

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بەدوای 119 تۆمەتبار دەگەڕێت