قەرزی زۆری لەسەربوو

عێراق ئەندامیەتیی یەكێتیی پۆستەی جیهانی بەدەستهێنایەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، عێراق توانی ئەندامیەتی لە یەكێتیی پۆستەی جیهانی بەدەست بهێنێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە” هاتووە، هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکان، سەرکەوتنی عێراقی لە گەڕاندنەوەی ئەندامیەتیی خۆی لە یەکێتیی پۆستەی جیهانی راگەیاند.
هەروەها هاتووە، دوای ئەوەی لە ئەنجامی كاری ئیدارەکانی پێشوو لە پێنەدانی بەشدارییە داراییەکانی عێراق بۆ یەكێتییەكە، کە لە ئەنجامدا قەرزێکی گەورە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتیی عێراق لە یەکێتییەکەدا، جگە لە کەڵەکەبوونی سوودی دارایی لە ئەنجامی دواکەوتنی پێدانی ئەو قەرزانە، بەڵام دواجار دوای بەدواداچوون و كاركردن توانرا ئەندامیەتییەكە وەربگیرێتەوە.
وەزارەتەكە دەڵێت، وەزیری پەیوەندییەكان پەیوەندییەکی تایبەتمەندی لەگەڵ زۆربەی ئیدارەکانی وڵاتانی جیهان کرد، بۆ ئەوەی رازییان بکەن دەنگ بە گەڕانەوەی ئەندامیەتیی عێراق بدەن و دەستبەرداری سوودە دواکەوتووەكە ببن، کە لە ئەنجامی قەرزەکانەوە هاتبوونە ئاراوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە” كار بۆ جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژە دەكەن، کە گرتوویانەتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی کاریگەریی پۆستەی عێراق و گەڕاندنەوەی دووبارەی متمانەی هاوڵاتیان بە پۆستەی حکومەت و گەیاندنی بە هەموو ماڵێکی عێراق.

نەبوون و لاوازی هێڵەکانی پەیوەندی خەڵکی ئامێدی بێزارک...

نەبوون و لاوازی هێڵەکانی پەیوەندی خەڵکی ئامێدی بێزارکردووە