ئاگر گەیشتووەتە رەز و باخەکان

بەهۆی تۆپبارانەوە رووبەرێکی زۆر لە چیای مەتینا سووتا

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە بەهۆی تۆپبارانەوە، کە پێدەچێت لەلایەن سوپای تورکیاوە بێت، ئاگر لە چیای مەتینا کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی ژمارەیەک داری زۆر و رووبەرێکی فراوانی زەوی لە سنووری هەردوو گوندی گوهەرزێ و بەلاڤە.

مەحمود نهێلی، هاوڵاتییەکی ناحیەی دیرەلۆکە، ئەو بە 964ی وت، تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 10 گولـلە تۆپی سوپای تورکیا بەر چیای مەتینا کەوتوون لە بەرامبەری سەنتەری ناحیەی دیرەلۆک و بەوهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە زیان بەر رەز و باخی هاوڵاتییان کەوتووە.

ئەحمەد گوهەرزێ، موختاری گوندی گوهەرزێ بە 964ی وت، لە ماوەی دوو هەفتەدا نزیکەی 50 دۆنم زەوی هاوڵاتیان سووتاوە و زیان بەر دارە بەرهەم دارەکانیان کەوتووە و هەمووی سووتاوە و کەس ناوێرێت بگاتە ئەم شوینانە بەهۆی مەترسی بوردوومان کردن.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبیژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، شوێنی ئاگرەکان مەترسیدارە و رێگەکەی باش نییە، بۆیە هیچ کات کارمەندمان ناخەینە مەترسییەوە و بیاننێرین بۆ ئەم شوێنانە بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگر.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە دهۆک ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا کەوتووەتەوە

لە دهۆک ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا کەوتووەتەوە