وه‌زیری ناوخۆى عێراق ... وێنه : سۆشیاڵ میدیاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ
ئاگاداركردنه‌وه‌ی (سوور)یان پێدرا
به‌رگرى شارستانی عێراق سێ مانگ خرانه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیيه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى به‌رگرى شارستانى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ هاتنى وه‌رزى گه‌رما و به‌رگرتن له رووداوه ناكاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له كۆبوونه‌وەیه‌كى وه‌زیرى ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى به‌رگرى شارستانى پارێزگاكانى عێراق كراوه و تیایدا چه‌ند بڕیارێك درا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و بوونى چه‌ندین رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه، بڕیاردراوه چه‌ندین تیم بۆ هۆشیارى هاوڵاتیان له پارێزگاكان پێكبهێندرێن و به گرنگیش زاندراوه كه په‌یوه‌ندی نێوان به‌رگرى شارستانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاكان به‌رده‌وام و به‌هێز بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى رووداوه‌كان و كارئاسانى كردنى هاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبێله‌كانى ئاگركوژێنه‌وه.
بڕیاریش درا، چه‌ندین ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به ئه‌مباركردنى ئاو ئاماده‌بكرێن و به‌به‌رده‌وامى له‌حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدا بن.
عه‌بدولئه‌میر شوممه‌رى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ ئه‌م هه‌موو رێكارانه ئاگاداركردنه‌وه‌ى (سوور)ى به به‌رگرى شارستانی پارێزگاكان دا‌و پێیوتن كه پاراستنى گیانى هاوڵاتیان له‌سه‌رووى هه‌مووشتێكه‌وه‌یه.