"پێنج ڕۆژ بوو سۆراغی نەبوو"

حاجیەکی دیکەی گەرمیان گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

حاجیەکی دانیشتوی قەزای کفری، دوای پێنج ڕۆژ لە دیارنەمانی لە وڵاتی سعودیە، ئەمڕۆ ھەینی بە مردوویی دۆزرایەوە.

ئەو حاجیە ناوی خالیدە عەباسە تەمەنی 66 ساڵە، بەرەبەیانی جەژن لە ھاوڕێکانی ونبوبوو.

مەریوان عاسی، سەرپەرشتیاری ئەو قافڵەیە بە 964ى وت، بەرەبەیانی ڕۆژی جەژن لەکاتی ڕۆشتن بۆ رەجمی شەیتان لە شاری مەککە، لە ھاورێکانی دابراو ھیچ سۆراغێکی نەبوو.

وتیشی “بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، لە نەخۆشخانەی “مەعسیم” لە شاری مەککە پەیوەندیان پێمانەوە کرد کە لە نەخۆشخانەکە کۆچی دوایی کردوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک سەردانی نەخۆشخانەمان کرد تەرمەکەشیان ناشتبوو، تەنیا ڕێکارە ئیداریەکانی مابوو کە ئەنجامی بدەن.

ئەمە دووەم حاجی گەرمیانیە کە لە وڵاتی سعودیە لەکاتی بەجێھێنانی فەریزەی حەج کۆچی دوایی کردوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

حاجیە بێ سۆراغەکە لە نەخۆشخانەیەکى مینا دۆزرایەوە

حاجیە بێ سۆراغەکە لە نەخۆشخانەیەکى مینا دۆزرایەوە