"کەلوپەلی دیکەشیان دزیوە"
دووەمجارە پاتری حەفارەيەک دەبردرێت کە بۆ گۆڕهەڵکەندن دابینکراوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
دووه‌مجاره له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو پاترى سه‌ر ئه‌و حه‌فاره‌یه ده‌بردرێت، كه بێ به‌رامبه‌ر گۆڕ بۆ مردووانى قه‌زاى دوزخورماتوو له گۆڕستانێك هه‌ڵده‌كه‌نێت، خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، ناچار بوون به ده‌ست گۆڕه‌كه هه‌ڵبكه‌نن.
گۆڕستانه‌كه ناوى ئیمام حەسەنە له قەزای خورماتوو، یه‌كێكه له گۆڕستانه گه‌وره‌كان و زۆربه‌ى مردووه‌كانى لێ ده‌نێژرێن.
موهەنەد حاجی ناسر، خێرخواز و سەرپەرشتیاری گۆڕستانەکانی خورماتوو، بە 964ـی وت، كاتژمێر2:00ـى شه‌وى رابردوو هاتوونه‌ته گۆڕستان بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕى مردوێك به حه‌فاره هه‌ڵكه‌نن، ده‌بینن حه‌فاره‌كه كار ناكه‌ت، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه پاترییه‌كه‌ى له‌سه‌ر نه‌ماوه.
وتیشی “ئەمە دووەمجارە پاتری حەفارەی نێو گۆڕستانەکانی خورماتوو بدزرێت و جاری پێشوش لەناو گۆڕستانی شەهیدانی قەزاکە هەمان دیاردە روویدا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد لە ماوەکانى رابردوو جگە لەپاتری حەفارە کەرەستەی هەڵکەندنی گۆڕ و ماتۆڕی راکێشانی ئاویش دزراوە کە سەرجەم ئەوانە بەخێرخوازی دابینکرابوون.
ئه‌وان نازانن ئه‌و كه‌سانه كێن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت، پێده‌چێت به‌هۆى نه‌بوونى و بێكارییه‌وه ئه‌م كاره بكه‌ن، داواشى لەهێزە ئەمنیەکان كرد ئەو دیارده‌یە بنبڕبکه‌ن.
عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو به 964ـى راگه‌یاند، تائێستا کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە لەسەر ئەو بابەتە و داواش دەکات بە زوویی بێن سکاڵا تۆمار بکەن بۆئه‌وه‌ى دەست بە لێکۆڵینەوە بكرێت.
به‌قسه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى گۆڕستانه‌كان، ئه‌و حه‌فاره‌یه ته‌نیا بۆ خزمه‌تكردنى مردووان دابین كراوه و به‌رده‌وام له گۆڕستان راده‌گیرێت بۆ ئه‌وكاتانه‌ى كه پێویستیان پێی ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن