نابێت ئه‌م 6 كاتژمێره‌ تیشكى خۆر لێتان بدات

ناوه‌نده‌ تەندروستیه‌كانیش رێنمایی خۆیان بۆ وه‌رزى گه‌رما هه‌یه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانى هه‌رێم، هۆشدارى ده‌ده‌ن كه‌ ره‌نگه‌ له‌ رۆژانى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما له‌ 50 پله‌ى سیلیزى زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌كات و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیان ده‌كاته‌وه‌.

له‌و نه‌خۆشیانه‌ى باسیان كردووه‌ بریتین له‌ ماندوێتی و لە هۆشخۆچوون بە گەرما  بەتایبەتی لەنێو منداڵان و بەساڵاچووان و نەخۆشی ڕەبوو و نەخۆشی هەناسە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، چه‌ند رێنماییه‌كى خۆپارێزیی بۆ هاوڵاتیان  بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و داوایان لێده‌كات په‌یڕه‌ویان بكه‌ن.

–        لە ماڵ دەرنەچن و  بەتایبەتی بەر تیشکی خۆر یان کەشوهەوای گەرم بە تایبەت لە گەرمترین کاتەکاندا کە لە نێوان کاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌بەیانی تاوه‌كو 4:00ـی ئێوارەیە، مەگەر زۆر پێویست بێت.

–        ئەگەر پێویست بوو لە گەرمترین کاتەکاندا بچیتە دەرەوەی ماڵ یان دامەزراوەکە، پێویستە جلوبەرگی سووک و رەنگ سووک لەگەڵ کڵاوێکی لێواری پان لەبەر بکەیت، یان چەتری خۆر لەگەڵ خۆتدا هەڵبگریت و چاویلکەی خۆر لەچاو بکەیت.

–        دووربکەرەوە لە پیاسەکردن لەبەر تیشکی راستەوخۆی خۆر و پیاسەکردن لە شوێنی سێبەردا.

–        لە ژێر تیشکی راستەوخۆی خۆردا مەلە مەکە لە رووبار و وەرزش مەکە.

–        خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان بە رێژەیەکی زۆر، بەلایەنی کەمەوە سێ لیتر لە رۆژێکدا، لە هەمان کاتدا خواردنی سەوزە و میوە بۆ پاراستن و شێدارکردنی لەش.

–        ئەگەر تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بوویت، پێویستە لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕدا پێداچوونەوە بە دەرمانەکانتدا بکەیت.

–        لە شوێنی فێنک پشوو بدە کاتێک هەست بە نیشانەکانی فشاری گەرمی دەکەیت، وەک سەرسووڕە و سکچوون و سەرئێشەی توند و دوودڵ مەبە لە داوای راوێژکاری تەندروستی.

جەژن و گەرما هاوڵاتیانى پەلکێشى گەلی عەلی بەگ كرد

جەژن و گەرما هاوڵاتیانى پەلکێشى گەلی عەلی بەگ كرد