یەکێکیان گیانی لەدەست دا
حەوت شاخەوان لەقەندیل هەڵدێران
964+
سۆما حەکیم زادە
حەوت شاخەوان کە خەڵکی مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانن، چوونە سەرشاخی قەندیل بە مەبەستی شاخەوانی و تووشی هەڵدێران بوون و لە ئەنجامدا شاخەوانێک گیانی لەدەست دا.
حەوت شاخەوانی مەهابادی رۆژی پێنجشةممە 20.6.2024 دەچنە سەر چیای قەندیل، لە کاتی گەڕانەوەیاندا دەکەونە ژێر رەنووی بەفر لە قەندیل و دوو لە شاخەوانەکان کەوتوونە ژێر بەفر.
تیمی فریاگوزاری پیرانشار هەرزوو ئاگادارکراونەوە و چوونەتە شوێنی رووداوەکە، توانیویانە یەک شاخەوان لە ژێر بەفرەکەدا رزگار بکەن و رەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشاری بکەن، شاخەوانەکەی دیکەش لەژێر بەفرەکە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەش دۆزراوەتەوە.