جیاوازییەکەی 30 هەزارە

رێژەی گەشتیاران بۆ سلێمانی بەراورد بە جەژنی رابردوو زیادی كردوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە

ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە

لەماوەی رۆژانی جەژنی قوربان، رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردوە، وتەبێژی گەشتوگوزاریش دەڵێت، جیاوازییەكە بەراورد بە جەژنی رابردوو نزیكەی 30 هەزار گەشتیارە.

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـى وت، ئەم جەژنە نزیكەی 150 هەزار گەشتیار روویان كردوەتە شارەكە و بەراورد بە جەژنی رەمەزانی رابردوو جەژنی پارساڵیش رێژەكە زیادیكردوە.

وتیشى “جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ 120 هەزار گەشتیار و له جەژنی قوربانی پارساڵیش 100 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان كردووە”.

باسی لەوەشكرد، چوارەم رۆژی جەژن و ئەمڕۆش بەقەد یەكەم رۆژی جەژن گەشتیار هاتونەتە سلێمانی، ئەویش بەهۆی ئەوەی پشوەكان درێژبوەتەوە و رۆژانی داهاتووش دەوامی فەرمانگەكان نییە.

“90%ـى گەشتیاران خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن و به رێژەی 10% خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن، سەرجەمیان لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، مەرزی باشماخ، بازگەكانی تاسڵوجەوە و عەربەتەوە گەیشتونەتە سلێمانی” وتەبێژی گەشتوگوزار واى وت.

به‌پێی پلانێك گه‌شتوگوزارى سلێمانى چوار لیژنەى داناوه‌، بۆ پێشوازی لە فڕۆكەخانە و بازگە و خاڵە سنورییەكان، بۆ دابه‌شكردنى رێبەر و نەخشەی گەشتیاری بەسەردا گه‌شتیاران، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری گەشتیاری و لیژنەی چوارەمیش لیژنەی پشكنین بووە بەسەر ئوتێل و شوێنەگشتییەكاندا گەڕاون و وه‌ك ئارام شوانیش ده‌ڵێت “هه‌ر كه‌موكورییه‌ك هەبوبێت چارەسەرمان كردووه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پێنج گەشتیار لەسەر سووتاندنی شەش دۆنم زەوی دەستگیر کرا...

پێنج گەشتیار لەسەر سووتاندنی شەش دۆنم زەوی دەستگیر کران