ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی هەرێم لەکاتی بەجێگەیاندنی عەمرە لە سعودیە. فۆتۆ/بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی کوردستان
دوائاماری هه‌رێمی كوردستان
19 حاجی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی دوایین ئاماری مردن و ونبوونی حاجیانی كوردستان له سعودیه، تا ئێستا 19 حاجیی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێكی دانیشتووی به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 15ی دیكه‌ش بێ هه‌واڵ و بێ سه‌روشوێنن.
كاروان ستوونی به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئه‌و ئاماره‌ی به 964 راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه دا، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌و حاجییانه بوون، كه به ڤیزای گه‌شتیاری و ڤیزای یه‌كساڵی گه‌شتیان كردووه و بێ سه‌رقافله و بێ حه‌مله‌دار بوون.
سه‌باره‌ت به ونبووانیش، ستوونی رایگه‌یاند، “تا ئێستا 15 حاجی بێسه‌روشوێنن، ئه‌وانیش زۆربه‌یان له‌وانه‌ن كه به ڤیزای یه‌كساڵی رۆیشتوون و لای ئێمه و حه‌مله‌داره‌كان تۆمار نه‌كراون، بۆیه دۆزینه‌وه‌شیان زۆر زه‌حمه‌ته”.
وتیشی، حاجی زۆربه‌ی كات ناسنامه و باجی پێ نییه و پاسپۆرتیشی له شوێنی مانه‌وه‌ی جێهێشتووه، بۆیه كه ده‌دۆزرێته‌وه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مردبێت ئه‌وا ئیشه‌كه زۆر قورس‌تر ده‌بێت له‌وه‌ی بزانرێت خه‌ڵكی كوێیه و ناسنامه‌كه‌ی چ وڵاتێكه”.
به پێی دوایین ئامار، كه ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هه‌زار و هه‌شت حاجی له وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج گیانیان له‌ده‌ستداوه، به ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
زۆربه‌ی ئه‌و حاجییانه‌ی گیانیان له ده‌ست دا، له رۆژی عه‌ره‌فه و به‌هۆی قه‌ره‌بالغیی زۆره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان به‌هۆی گه‌رما و گه‌وره‌یی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی دوو ملیۆن حاجی له سه‌رانسه‌ری دنیاوه به‌شداریی رێوڕه‌سمه‌كانی حه‌جیان كرد.
بۆ حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە 35 هەزار حاجی بە رێگەی وشکانی و ئاسمانی لە عێراقەوە چوونە سعودیە و پشکی ئەمساڵی حاجییانی هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 685 هاونیشتمانی بوو، بڕیاریشه 25ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی حاجیانی كوردستان به فڕۆكه بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان.