راپۆرتی فریاگوزاری چی دەڵێت؟

هاوڵاتییەک لە حەوزی ماڵەکەیدا گیانی لەدەست دا

964+

سۆما حەکیم زادە

پیاوێکی تەمەن شەست ساڵان لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە حەوزی ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، عومەر حەسەنزادە، کە هاوڵاتییەکی تەمەنی شەست ساڵە لە گوندی دەرسەوینی سەر بە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە حەوزی باخچەکەی ماڵەکەیدا گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی راپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی فریاگوزاری، هاوڵاتییەکە تەمەنی شەست ساڵە و مەلەی نەزانیوە، بۆیە خنکاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

گەنجێکی کورد لە سەردەشت لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەد...

گەنجێکی کورد لە سەردەشت لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا