به‌پێوه دروێنه‌ى پێدەکرێت
به‌شێك له گونده‌كانى كوردستان ئامێری مه‌له‌غانه‌یان له‌بیر نه‌كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شێك له گونده‌كانى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستاش كار به ئامێری مه‌له‌غان ده‌كه‌ن بۆ دروێنه‌كردنى گیا، كه ده‌كرێت به پێوه گیاكه‌ى پێ بدروێته‌وه.
مه‌له‌غان، ئه‌و ئامێره‌ى دروێنه كردنه كه نازاندرێت دروستكردنه‌كه‌ى بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 له ساڵانى په‌نجاكانه‌وه له گونده‌كانى كوردستان كارى پێده‌رێت.
مەلەغان، كه له هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردستان کەرەنتوو یاخود کەرەمتووشی پێده‌ڵێن، ئامرازێکی وەرزێڕییە بۆ دروێنەوەی گژوگیا یاخود گواستنه‌وه‌یان به‌كارده‌هێندرێت، جیاوازی لەگەڵ داس لەوەدایە دروێنەوان پێویست ناکا دابێتەوە و دەتوانێ بە راوەستانەوە کارەکەی بکا.
ئەمرۆکە تراکتۆر و کۆمباین جێگای مەلەغانیان لە زۆربەی گوندەکان گرتۆتەوە.
هه‌ژار موكریانى له كتێبى هه‌مبانه‌بۆرینه‌دا مه‌له‌غانى به داسێکی درێژ پێناسه كردووه، كه بە پێوە دروێنەی پێدەکەن، به‌ڵام ئاماژه‌ى به مێژووى به‌كارهێنانى نه‌كردووه.
جوتیار و ئاژه‌ڵدار و وه‌رزێرانى گوندى لێڕێ له سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زن له ئیداره‌ى سۆران، ساڵانه بۆ دروێنه‌كردنى گیا ئه‌م ئامێره به‌كارده‌هێنن، ئه‌وان گیان دروێنه‌كراوه‌كه بۆ خۆراكى ئاژه‌ڵ له وه‌رزى زستاندا هه‌ڵده‌گرن.
ئیبراهیم سه‌عید لێڕێ، دانیشتوویه‌كی ئه‌م گونده به 964ـى وت، چه‌ندین ساڵه مه‌له‌غان له گونده‌كه‌یان به‌كار ده‌هێندرێت.
وتیشی “به‌كارهێنانى ئه‌م ئامێره له زۆر رووه‌وه سوودى هه‌یه، هه‌م كارى دروێنه‌كه خێراتر ده‌كات و هه‌میش له رووى ته‌ندروستییه‌وه كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌و كه‌سه دانانێت كه دروێنه‌ى پێده‌كات”.