دەستی پێکردەوە

ئیتر بە دڵی خۆتان راوەماسی بکەن

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی حوزەیران قەدەغەی سەر راوەماسی هەڵگیراو راوچییەکان دەتوانن لە چەم و رووبارەکان راوەماسی خۆیان بکەن.

هەر دوێنێ هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، رۆژی 20ـی حوزەیران کۆتا وادە دەبێت بۆ قەدەغەی راوەماسی لە هەرێم.

لە ڤیدۆیەکی تایبەت کە لەلایەن راوچیەکەوە بۆ 964 نێردراوە دەردەکەوێت هەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دوکان دەستکراوە بە راوکردن و تۆڕدانان بۆ گرتنی ماسی

لە ماوەی سێ مانگ و نیوی قەدەغەی راوەماسیدا لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناوچە جیاوزەکانی هەرێمەوە چەندین سەرپێچیکار و راوچی کە گوێیان بە رێنماییەکان نەدابوو دەستگیر کراون و سزا دراون.

سەرەتا له‌ رۆژى 5.3.2024ـەوە تاوه‌كو 15.6.2024 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ قەدەغەی راوکردنی ماسی راگەیەندرا، بەڵام دواتر پێنج رۆژی دیکە وادەکە درێژکرایەوە.

له‌ دووه‌م رۆژى قه‌ده‌غه‌ى راوەماسیدا دوو هاوڵاتى د...

له‌ دووه‌م رۆژى قه‌ده‌غه‌ى راوەماسیدا دوو هاوڵاتى ده‌ستگیركران