بۆ مەرگی بەرزانی قالەی خەڵوز
بەشێک لە ئەکتەرانی بەرنامەی بەرنامە یەکتر لە ئامێز دەگرن و بە کوڵ دەگرین
+964
دیلان محەمەد -سلێمانی
مەرگی هونەرمەند و شانۆکاری دیاری سلێمانی بەرزانی قالەی خەڵوز، خهم و ناسۆر بۆ ههوادارانی و هونهرمهندان جێدههێڵێت و بەرنامەی بەرنامەش بێ موراقیب دەمێنێتەوە.
شەوی رابردوو بەرزانی قالەی خەڵوز دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تایبەت گیانی لەدەستدا، بەیانی ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و ستافی بەرنامەی بەرنامە و کەسوکاری تەرمەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی گواسترایەوە بۆ گۆڕستانی ئابڵاخ و لە تەنیشت کوڕەکەیەوە ناشتیان.
لەگەڵ مەرگی بەرزانی قالەی خەڵوز د. شێرکۆ عەبدوڵا نوسەر و بەشێک لە ئەکتەرانی بەرنامەی بەرنامە یەکتریان لە ئامێز دەگرت و بە کوڵ دەگریان، عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراو بە خاڵە عەبەی بەرنامەی بەرنامە تایبەت بە 964 وتی ، “بەرزان نابێتەوە و بەرنامەی بەرنامە کەلێنی تێکەوت”.
بەرزانی قالەی خەڵوز، لەساڵی (1961) لەگەڕەكی (كانی ئاسكان)ـی شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە بنەچەدا خەڵکی ناحیەی گاپیلۆنی ناوچەی شارباژێڕە، باوكی دوو كوڕ و كچێك بووە، بەڵام داریانی کوڕی لە ساڵی 2017 لە رووداوێکی هاتوچۆدا و لە تەمەنی 18 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.