10 هەزار ئاژه‌ڵ به‌بێ رێنمایی سه‌ربڕاون

لە دهۆک زۆرترین قوربانیکردن لە ده‌ره‌وه‌ى کوشتارگەكان كراوه‌

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

به‌پێی به‌دواداچوونێكی 964 لە رۆژانى جەژنی قوربان لە پارێزگای دهۆک رێژەی قوربانیکردن لە کوشتارگەکان کەم بووە، بەڵام لە دەرەوەی کوشتارگە زۆر بووە، بەرپرسی گشتی ڤیتێرنتەری دهۆکیش دەڵێت، خەڵک بەبێ رێنمایی تەندروستی ئاژەڵەکانیان سەربڕیوە.
لەماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە کوشتارگەکانی سنووری پارێزگای دهۆک 487 ئاژەڵ سەربڕدراون.
لە مەیدانی ئاژەڵانی سنووری ئه‌م پارێزگایه‌ش، ئەمساڵ 10 هەزار قوربانی لە مەیدانی ئاژەڵ سەربڕدراوە، تەنیا لە گۆرەپانی دولپێ لە سنووری قەزای سێمێل زیاتر لە سێ هەزار سەره‌ ئاژەڵ سەربڕدراون.
دکتۆر عیماد مستەفا، بەرپرسی گشتی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری دهۆک بە 964ـى وت، رێژەی سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەکانی پارێزگای دهۆک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوو.
وتیشی “لە ماوەی هەر چوار رۆژی جەژندا 194 گۆلک و 293 مەڕ و بزن سەربڕدراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ى لە دەرەوەی کوشتارگەکان سه‌رى ئاژه‌ڵیان بڕیوه‌، دەبێت سزابدرێن چونكه‌ هیچ رێنمایەکی تەندروستی لەو شوێنانە رەچاو نەکراوە، مەترسی بڵاوبوونی نەخۆشی هەیە .
964 دەزانێت، لە دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لە کوشتارگەکان سەرده‌بڕان، مه‌زه‌نده‌ ده‌گرێت لەماوەی هەردوو ساڵدا نزیکەی هەزار سەره‌ ئاژەڵ سەربڕدرابن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ بووه‌ته‌وه‌.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هۆتێل و مۆتێلەکانی دهۆک پڕن لە گەشتیار

هۆتێل و مۆتێلەکانی دهۆک پڕن لە گەشتیار