لە خورماتوو

خێرخوازێک دڵی 50 منداڵی بێ باوکی خۆشکرد

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

بەم جەژنە خێرخوازێک دڵی 50 منداڵی بێ باوکی لە قەزای دوزخورماتوو خۆشکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ خێرخوازێکی قەزای خورماتوو هەستا بە کۆکردنەوەی 50 منداڵی بێ باوک و کەم دەرامەت لە هەر سێ نەتەوەکەی خورماتوو، ئەمەش منداڵانی دڵخۆش کرد.

ئەکرەم عەبدولکەریم، خێرخوازێکی دانیشتووی خورماتووە و چەندین ساڵە لەبواری خێرخوازیدا بە شێوەی خۆبەخشانە کاردەکات بۆ 966ـی وت، ئەمڕۆ هەستاین بە دابینکردنی 50 پلیتی یاری منداڵان کەهەر منداڵێک دەتوانێت زیاتر لەچوار یاری بکات و لەگەڵ ئەوەش ناویان دەخریتە تیروپشکەوە بۆ ببنە خاوەن دیاری<

وتیشی “ئامانجیان لەم کارە دڵخۆشکردنی منداڵان و رەزامەندی خوای گەورەیە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار م...

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار مه‌له‌ ده‌كه‌ن