لە قەڵادزێ
فڕێدانی پاشماوەی قوربانی دابەشکردنی ئاوی راگرت
964+
ژووری هەواڵ
لە دوێنێوە فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ گەڕەکی فەرمانبەران راگرتووە و دەڵێت، هۆکارەکەی فڕێدانی پاشماوەیەکی زۆری قوربانییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە گەڕەکی فەرمانبەران خوار دادگای قەڵادزێ پاشماوەیەکی زۆری قوربانی فڕێدراوەتە شوێنی بەردانەوەی ئاوی گەڕەکەکە و بەوهۆیەوە ناتوانن دەستیان بە قفڵەکەی بگات تا بیکەنەوە.
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ داوا لە هاوڵاتییان دەکات، “بەزووترین کات ئەو پاشەڕۆیەی قوربانی و زبڵ و خاشاکەی لەسەر قفڵی ئاوی گەڕەکەکەیان فڕێداوە پاکی بکەنەوە، بەپێچەوانەوە میراوەکەیان لەبەر بۆنی پیس و ناخۆش ناتوانێت قفڵەکە بکاتەوە و ئاو لەو شوێنە دابەش بکات”.
پێشتر دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە، لە بارەى قوربانیکردنەوە هۆشدارى دا و رایگەیاند، دەبێت پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لە سەرشەقام و كۆڵان و بازاڕەکان فڕێنەدرێن.