ئاگرێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك شه‌قامی موزه‌فه‌رییه‌ی هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
په‌یامنێری 964 زانیاریی ئەوەی گەیاند، ئێستا ئاگرێك له قاتی خواره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك له نزیك شه‌قامی موزه‌فه‌رییه‌ی ناو شاری هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاگره‌كه بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان له هوتێل شاتوو كه‌وتووه‌ته‌وه، كه له سه‌ره‌تای شه‌قامی موزه‌فه‌رییه‌یه و گه‌راجێكیش به ته‌نیشتییه‌وه، هێشتا زانیاریی پشتڕاستكراوه نییه ئاگره‌كه به دیاریكراوی له كوێ سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
زانیاری پشتڕاستكراوه گه‌یشت 2:31
سه‌میر حه‌لواچی خاوه‌نی هوتێل شاتوو به 964ی راگه‌یاند، خۆشبه‌ختانه ئاگره‌كه له هوتێله‌كه‌یان نه‌بووه، به‌ڵكو كابینه‌یه‌ك له گه‌راجی ته‌نیشت هۆتێله‌كه‌یان سووتا.
وتیشی، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا و سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بوو.