کۆنترۆڵ نەکراوە

ئاگر لە دوكانی سەرەوە كەوتەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

نزیكەی كاتژمێرێك بەر لەئێستا ئاگرێك لە ناو دارستانی دەستكردی دوكانی سەرەوە كەوتووەتەوە و سەرەتا پووش و پەڵاش سووتاوە و بەرگریی شارستانیی سلێمانیش دەڵێت، “تائێستا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024، ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ی وت، “ئاگرەكە بەشێكی دوكانی سەرەوەی گرتووەتەوە و پووش و پەڵاش سووتاوە و هەندێك دارودرەختی ناوچەكەش ئاگری گرتوە”.

وتیشی، جارێ زەرەر و زیانی ئاگرەكە دیار نییە، نە رووبەری ئاگرەكە دەزانین، نە ژمارەی دارە سووتاوەكان، لەبەرئەوەی تائێستا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە و چاوەڕێی ئەوە دەكەین كۆنتڕۆڵ بكرێت و دواتر پێتان رایدەگەیەنم.

نوێكرایه‌وه‌ 5:15
ئارام عه‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی به‌ 964ی وت، ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كرا و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو، سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ ماددییه‌كانیش، سبه‌ی زانیارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئاگرێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك شه‌قامی موزه‌فه‌ر...

ئاگرێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك شه‌قامی موزه‌فه‌رییه‌ی هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه‌