لە کوێ؟

حاجییەکی کورد بە مردوویی دۆزرایەوە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

حاجییەکی شاری سۆران لە دوای دابڕان و ونبوونی لە هاوەڵەکانی، لە نەخۆشخانەیەک بە مردوویی دۆزرایەوە.

حاجییەکە ژنێکی تەمەن 51 ساڵە، ناوی “لەنجەواز سەعدی”یە و خەڵکی سۆرانە، لەگەڵ کەسوکارەکەی بە ڤیزای گەشتیاری سەردانی حەجی کردووە، حەج و عومرەی سۆرانیش دەڵێن، هەرچەندە لە رێگەی ئێمە نەهاتوون، بەڵام وەک ئەرکێکی ئینسانی هاوکاریان دەبین”.

964 دەزانێت، لە دوای تەواوبوونی رەجمی شەیتان بەهۆی قەرەبالغییەوە، ئەو ژنە لە مێردەکەی دادەبڕێت و ون دەبێت، دوای سۆراغکردنی دەزانن لە نەخۆشخانەیە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستدابوو.

مەلا یوسف چۆمانی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سۆران، بە 964ـی وت، “ئەو حاجییە لە رێگای ڤیزای ساڵی سەردانی حەجی کردووە، بەلام ئێمە وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی هەر لە کاتی ونبوونی هاوکاریان بووین تا دۆزینەوەی، ئێستاش لە تەواوی رێکارەکان هاوکاریی کەسوکاری دەکەین”.

وتیشی، لە دوای گەڕان دوێنێ شەو زانیمان کە لە نەخۆشخانەیە، کە چووینە ئەوێ کۆچی دوایی کردبوو.

لە دوای رۆژی عەرەفە، ئەوە دووەمین حاجی سنووری ئیدارەی سۆرانە، کە لە حەج گیانی لەدەستداوە، هەردوو حاجییەکەش لە رێگای ڤیزای ساڵییەوە سەردانی حەجیان کردووە.

تا ئێستا 11 حاجیی هەرێمی کوردستان لە وەرزی ئەمساڵی حەج لەوێ گیانیان لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەتەمەنترین زیارەتکاری حەج لە عێراق تەمەنی 104 ساڵە

بەتەمەنترین زیارەتکاری حەج لە عێراق تەمەنی 104 ساڵە