دیمه‌نى سێ له‌و وێنانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه. وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان
"راوی ئاسك له سنووره‌كه‌مان نه‌كراوه"
پۆلیسی دارستانى گه‌رمیان هه‌ندێك وێنه‌ى بڵاوكراوه ره‌تده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسى دارستانى گەرمیان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه له سنووره‌كه‌یاندا راوى ئاسك كرابێت.
روونكردنه‌وه‌كه دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌ك دێت كه له سۆسیاڵ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه خه‌ڵكانى راوچی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له سنوورى گه‌رمیان راوى به كۆمه‌ڵى ئاسكیان كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت، بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین کە ئه‌و وێنانەی بڵاوکراوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سنوری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری نییه ، به‌ڵكو لە دەرەوەی سنوری هێزەکانی (پێشمەرگە و پۆلیسە).
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هەر کەسێک زانیاری تەواویان بداتێ کە راوكردنهكه لە سنوری دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیهكهیاندایە ، بۆیان بنێرن بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی.
باسی له‌وه كردووه، ئه‌وان وه‌ك پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بەرپرس نین لەو وێنانە بڵاوکراوەتەوە چونکە هیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نیە .