سوپای سوریاو فەوجێکی ئێرانی پەلاماری یەکتریاندا و بناری قەندیلیش بۆردومان کرا

964+

ژوری هەواڵ

چالاکوانی مافەکانی ژنان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2023، نەرگس موحەمەدی کە لە ئێران زیندانە، بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە دژی دەوڵەت” سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا، نەرگس پێشتر داوایکردبوو دادگاییەکەی بە ئاشکرا بێت، بەڵام دادگا رەتیکردەوە.

لە دێرزوور شەڕو رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزێکی سوپای سوریاو فەوجێکی ئێرانیدا روویداوە، لە هەردوولا کوژراوو بریندار هەیە، شەڕەکە دوای ئەوە هات هێزە سوورییەکە ویستویانە چەند چەکداێکی فەوجە ئێرانییەکە دەستگیر بکەن.

دەنگی بۆردومان لە سنووری بناری قەندیل بیستراوە، سەرچاوەیەك لە گوندی ئیندزێی بناری قەندیلەوە بە 964ـی راگەیاند، دارستانی بەری قۆپان، كە دەكەوێتە بەرامبەر گوندی ئێندزێی لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر بۆردومان كراوە. هەر بەپێی هەمان سەرچاوە چیای دڕەبییانیش لە سنووری ناحیەی وەرتێ بەهەمان شێوە بۆردومان کراوە.

زیندانییەک بە ناوی مەجید یەڵماز لە زیندانی شاری وان دوێنێ دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچوووەو گواستراوەتەوە بۆ بنکەی تەندروستی زیندان. پزیشکانی زیندان چارەسەریان نەداوەتێ و گەڕاندویانەتەوە بۆ هۆڵی زیندان. بەماوەیەک کەم دوای گەڕاندنەوەی بۆ هۆڵی زیندان تووشی وەستانی دڵ بوو و گیانی لەدەستداوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە: بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەنەخۆشحانەی قانێم لە شاری رەشت لانی کەم 9 کەس گیانیان لەدەستداوە، سەرچاوە پزیشکییەکان دەڵێن کاتی ئاگرەکە 142 کەس لە نەخۆشخانەکەدا بوون.

تۆڕی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە: هاوڵاتیەک کە خەڵکی گوندی زەلێی شاری بانەیە بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراقەوە گیانی لەدەستداوە، ئەو کەسە
لەرووداوەکەدا بە سەختی برینداربووە و گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە و لەوێ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە

حاسڵاتی چەند کاتژمێری کۆتایی رۆژ: ئاکرێ 9 بەسرە 2 حەویجە...

حاسڵاتی چەند کاتژمێری کۆتایی رۆژ: ئاکرێ 9 بەسرە 2 حەویجە 2