لیژنە چوون بۆ ناوبازاڕ

لە هەڵەبجە دەست بەسەر زیاتر لە 300 کیلۆ تەماتەدا گیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە لە ناوبازاڕی شارەکە، دەستیان گرت بەسەر 342 کیلۆ گرام تەماتەی خراپ بوودا.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.6.2024، کە سێیەم رۆژی جەژن بووە، لیژنەکان سەردانی ناوبازاڕی شارەکەیان کردووە.

لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەدواداچوونی وردمان کرد بۆ چەندین شوێنکار، پاش پشکنینی ورد بۆ چەندین دەستگێر کرا، لە ئەنجامدا دەستگیرا بەسەر 342 کیلۆ گرام تەماتەی خراپ بوودا، پاشان لەلایەن لیژنەکەمان تەلەف کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسای کراوەتەوە. لیژنەکەی قایمقامیەتی هەڵەبجە باسیلەوەشکردووە، لەرۆژانی پشووشدا لەخەمی تەندرووستی سەلامەتی هاوڵاتیانداین.

دیمەنی تەماتە دەستبەسەرداگیراوەکان؛