داواکارییان هەیە

لیژنەی قایمقامیەت: کوشتارگەی هەڵەبجە کۆن و نەگونجاوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی قایمقامیەتی هەڵەبجە سەردانی کوشتارگەی هەڵەبجەیان کرد، ئەوان نیگەرانن لە کۆنی و نەگونجاوی کوشتارگەکە بۆ کاری سەربڕین و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، “جوگرافیای کوشتارگەکە نەگونجاوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، 18.6.2024 پاش سەردانیکردنی لیژنە هاوبەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بۆ کوشتارگەی هەڵەبجە، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی سوننەتی قوربانیکردن بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەرەڕای ئێشکگرتنی پزیشکەکانی تەندروستی بۆ پشکنینی ئاژەڵی سەربڕاو، بەڵام لیژنەکان تێبینییان لەسەر کوشتارگەکە هەبووە.

دڵنیا فاروق، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ی وت، “وەک لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت پێشتر چەند جارێک داواکاریمان پێشکەش بەلایەنی پەیوەندیدار کردووە لەسەر نەبوونی مەرج لە بینای کوشتارگەی هەڵەبجەدا، ئەمڕۆش بەدواداچوونی وردمان بۆ کوشارگە کرد و هەندێک کەموکوڕی لە کوشتارگەدا هەن”.

کەموکوڕییەکان ئەمانەن:
– بچووکیی قەبارەی بینای کوشتارگە.
– کۆنیی بینای کوشتارگە.
– نەگونجاوی شوێنی جوگرافیای بینای کوشتارگە.
– بینای کوشتارگە لە ناو یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەڵەبجەدایە، ئەوەش لە رووی تەندروستییەوە نەگونجاوە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد، “لێرەوە داواکارین لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە زووترین کات هەستن بە دروستکردنی بینایەکی گونجاو و مۆدێرن بە کوشتارگە، کە لە رووی قەبارە و شوێنی جوگرافییەوە گونجاوبێت بە شاری هەڵەبجە”.

کەلارییەکان هەڵەبجە و هەورامانیان ئاوەدان کردەوە

کەلارییەکان هەڵەبجە و هەورامانیان ئاوەدان کردەوە

هەشت دەرچووی ژینگەیی لە هەڵەبجە دامەزرێندراون

هەشت دەرچووی ژینگەیی لە هەڵەبجە دامەزرێندراون