لە هەینییەوە بێ سۆراغ بوو

تەرمی کاسبکارێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 18.6.2024 تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە، کە رۆژی هەینیی رابردوو لە قەزای خەبات ون ببوو، بەڵام ئەمڕۆ لە زێی گەورە تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی خەبات بە964ی وت، “رۆژی هەینی 14.6.2024 کاتژمێر 4:00ی ئێوارە، کەسێک لە قەزای خەبات ون ببوو، بەڵام زانیاری لەسەر شوێن و هۆکارەکەی نەبوو، دوای گەڕان و سۆراغکردن ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30ی نیوەڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە”.

وتیشی، “ئەو گەنجە تەمەنی 21 ساڵە و پیشەی کاسبە، دانیشتووی شاری هەولێرە، تا ئێستا هۆکاری خنکانەی روون نەبووەتەوە”.

لە ساڵی رابردوو 17 کەس لە زێی گەورەی سنووری قەزای خەبات خنکاون و ژمارەیەکیش رزگارکراون لەلایەن تیمەکانی غەواس و هاوڵاتییانەوە.

دوو کەسی دیکە لە زێی گەورە خنکان

دوو کەسی دیکە لە زێی گەورە خنکان

مێردمنداڵێک لە زێی گەورە خنکا

مێردمنداڵێک لە زێی گەورە خنکا