شەڕەتەقەیە

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم ئاگر لە گوندی کوانێ کەوتەوە 

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان پەکەکە و تورکیا بۆ دووەمجار ئاگر لە ئاقاری گوندی کوانێ لەسنووری قەزای ئامێدی کەوتەوە، هاوڵاتیانی گوندەکە دەڵێن بەهۆی ئاگری یەکەم نزیکەی 100 دۆنم زەوی سووتاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.6.18 لە رۆژی سێیەمی جەژنی قورباندا بەهۆی شەڕەتەقەی هێزەکانی پەکەکە و تورکیا، ئاگر لە دارستانی گوندی کوانێ کەوتەوە و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر خەڵکی گوندەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام نزیکەی نیو کاتژمێرە لە شوێنێکی دیکەی گوندەکە ئاگر لە دارستانی گوندەکە کەوتەوە.

964دەزانێت، زۆربەی دارە بەرهەمدارەکانی  “مازی، قەزوان، بەڕوو”سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە .

عەلی کوانێ، هاوڵاتی گوندی کوانێ لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ـى وت، ئەمڕۆ بۆ دووەمجارە ئاگر لە گوندەکەمان دەکەوێتەوە بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان پەکەکە و تورکیا.

وتیشی، تەنیا خەڵکی گوندەکەمان توانیان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر ئاگری یەکەم کۆنتڕۆڵ بکەین و نزیکەی 100 دۆنم زەوی سووتاوە، بەڵام ئێستا ئاگرەکە لە شوێنێکی دیکەی گوندەکە کەوتووەتەوە و ناوچەکە ناسەقامگیرە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکاریمان بکەن.

بناری قەندیل بۆردومان كرا

بناری قەندیل بۆردومان كرا

سەرچاوەیەکی فەرمی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ـی، بەهۆی ناسەقامگیریی شوێنەکە و بوونی بەردەوامی فڕۆکە لە ئاسماندا، ناتوانن نزیکی ئاگرەکە ببنەوە، تا رەوشەکە سەقامگیر نەبێتەوە، هەروەها لە زۆربەی ئاگرەکانی ناوچەی بۆردومان ناتوانین نزیک ببینەوە.

وتیشی، زۆربەی کات گوندنشینەکان خۆیان ئاگری دارستانەکانی ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ دەکەن، بەڵام نابێت ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە، چۆنکە بە بەردەوام شەڕە هەیە.

گوندی کوانێ نزیکەی 150 ماڵی تێدا نیشتەجێیە و دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی.

كه‌مێك پێش ئێستا سنوورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان بۆردوما...

كه‌مێك پێش ئێستا سنوورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان بۆردومان كرا