کەسوکاری پەیوەندییان نەکردووە

تەرمی ئەو کەسەی کە لە شاخ هەڵدێرا بێسۆراخ ماوەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە نازانرێت کە دوێنێ دووشەممە لە پرژێ بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی دۆزرایەوە، بەرگریی شارستانی سۆرانیش دەڵێت، هەرکەسێک ناونیشانێک دەزانێت یاخود دەیناسێت دەتوانێت پەیوەندیان پێوە بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.6.2024، کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا کەسوکاری قوربانییەکە پەیوەندی پێوە نەکردوون و تەرمەکە لە پزیشکی دادی سۆران ماوەتەوە، هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و ناناسرێت.

بە وتەی کاروان عەلی، تەمەنی قوربانییەکە لەنێوان 43 بۆ 45 ساڵدایە، پێدەچێت خەڵکی سوریا بێت.

“لە سلێمانی و بۆسکی رانیە دوو خانەوادە کە کەسوکاریان دیارنەماوە پەیوەندییان کردووە، بەڵام پاش بینینی وێنەکەی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسە ونبووەکەی ئەوان نییە”، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران وای وت.

پێشتریش کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ئەو کەسە بە تەنیا بووە، کەسی لەگەڵ نەبووە، لە توێکاری سەرەتایی دەرکەوتووە پێدەچێت لە رۆژی یەکشەممەوە کەوتبێت.

خنکان و کەوتنە خوارەوە جەژن و سەیرانی چوار خێزانیان کر...

خنکان و کەوتنە خوارەوە جەژن و سەیرانی چوار خێزانیان کرد بە شیوەن و پرسە