له كوێ روویداوه؟
چوار هاوڕێی خۆی كوشت و پارچه‌پارچه‌ی كردوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، كرێكارێكی میسری چوار هاوڕێی خۆی كوشتووه و ته‌رمی هه‌ر چواریانیشی پارچه‌پارچه كردووه.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئه‌و تاوانه‌ی ئاشكرا كرد و رایگەیاند کە لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای بەسرە ته‌رمی ئه‌و چوار كرێكاره میسرییه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، كه له لایه‌ن هاوڕێیه‌كی میسریی خۆیانه‌وه كوژراون، بكوژه‌كه‌ش پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت بۆ به‌غدا هه‌ڵاتبوو.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق شه‌وی رابردوو راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه كۆپییه‌كی بۆ 964 نێردراوه و به‌م جۆره‌یه:
“دوای وەرگرتنی زانیاری لە پۆلیسی قایمقامیەتی بەسڕه سەبارەت بە بوونی ئەندامەکانی جەستەی پارچەپارچەکراوی ئەو کەسانەی کە لە دوو زبڵدان لە ناوچەکانی ئەلتوەیسە و دور ئەلنەفت فڕێدراون، پۆلیسی پارێزگای بەسرە، بە پاڵپشتی هەوڵە هەواڵگرییەکان، دەستیان کرد بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، لە رێگەی بەدواداچوونی مەیدانی و کاری تەکنیکییەوە، بەڵگەی پەیوەست بە کوشتنەکەیان دۆزرایەوە، لەوانە (جلوبەرگی خوێناوی، چه‌كوش و چەقۆیەک و پاشماوه‌ی قژ).
هێزەکانی پۆلیس دەستیان کرد بە فراوانکردنی بازنەی کارەکانیان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، بۆیان روون بووەوە کە چوار کەسی بە رەگەز میسری بێسەروشوێنن، بەپێی ئەوەی لەلایەن کونسوڵخانەی میسرەوە لە بەسرە زانیاریی هاتووه كرێكاره‌كان له پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كاریان كردووه، كه هێشتا ته‌واو نه‌كراوه.
دوای بەدواداچوونی ورد و کاری پۆلیس، تاوانبارەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا دوای ئەوەی بۆ پارێزگاری بەغداد هه‌ڵاتبوو، هه‌روه‌ها دەرکەوت ئەویش رەگەزنامەی میسری هەیه و دانی بەوەشدا نا، کە ئەو چوار کەسەی کوشتووە و تەرمی ئەوانی پارچەپارچە کردووە و لە ناوچە جیاجیاکانی ناوەندی شاری بەسرە حه‌شاری داون.
لێدوانەکانی تۆمارکران، بەڵگەی تاوانه‌كه‌ی ده‌ستخراوه و دەست بەسەر هەموو شتێکدا گیرا کە پەیوەندی بە تاوانەکەوە هەبوو.
"دوو كه‌سمان ده‌ستگیر كرد له موسڵ تاوانی كوشتن‌یان كردووه"