ئەمڕۆ زۆر مەترسیدار بوو

ئاگادارییەکی بەپەلە لە سعودییەوە بۆ حاجیەکان: زۆر ئاگاداری خۆتان بن

964+

ژووری هەواڵ

دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودییە داوا لە حاجییەکان دەکەن لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە هیچ شێوەیەک خۆیان نەخەنە بەر تیشکی خۆر، چونکە گەرماکەی زۆر بەهێز دەبێت و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.

بەپێی داتاکانی ناوەندی نیشتیمانی کەشوهەوای سعودییە، ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ لەو کاتەی حاجیان لە دەوری کەعبە تەوافیان دەکرد پلەی گەرما لەبەر سێبەر لەناو مزگەوتەکەو لە دەوروبەری کەعبە گەیشتووەتە 51.8 پلەی سەدی.

لەبەر ئەم حاڵەتە وەزارەتی تەندروستی سعودییە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو تیایدا هاتووە ”داوا لە میوانانی ماڵی خوا دەکەین بەهیچ شێوەیەک نەچنە بەر تیشکی خۆر، بەتایبەتیش لە چەند رۆژی داهاتوودا لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ هەتا 4ی پاشنیوەڕۆ دەبێ زۆر خۆیان بپارێزن، چەتر هەڵبگرن و زوو زوو ئاو بخۆنەوە”.

عەرەبستانی سعودییە رایگەیاندووە بۆ ئەمساڵ 1.8 ملیۆن کەس فەریزەی حەجیان بەجێهێناوە، لەوانە 1.6 ملیۆن کەس لە دەرەوەی سعودییەوە چوونەتە ئەو وڵاتە، ژمارەیەک لەو حاجیانە بەهۆی گەرماوە یان بە هۆکاری دیکە گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە تائێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە چەندە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی سعودییە دەڵێت ”2764 کەس بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە تەندروستییان تێکچووە”.

ئەوانەى لە سعودیە کەسوکاریان بێ سۆراغە ئاگادار دەکرێن...

ئەوانەى لە سعودیە کەسوکاریان بێ سۆراغە ئاگادار دەکرێنەوە