یەکەم رۆژی جەژنی قوربان رفێندرا

منداڵێکی دوو ساڵان زیاتر لە 13 ساڵە بێ سەروشوێنە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەرەبەیانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ساڵی 2011 منداڵێکی دوو ساڵان لەپێش دەرغای ماڵیان رفێندرا و تائێستا نەدۆزراوەتەوە، کەسوکاری هەر بەئومێدی گەڕانەوەی منداڵەکەیانن.

ئایە جەلیل ناوی منداڵە دوو ساڵانەکەیە، کە لەبەرەبەیانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ساڵی2011 لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان لە گەڕەکی کۆرماری خورماتوو لەکاتی یاریکردن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و تائێستا بێ سەروشوێن ماوەتەوە.

جەلیل وەلی، باوکی منداڵە رفیندراوەکە بۆ 964 دەدوێت و باسی چیرۆکی روداوەکە دەکات و دەڵێت، لە دوای سێ ژن ئەوکات تەنیا ئایەی هەبوو، شوێن نەماوە لە عێراق و هەرێمی کورستان بەدوای منداڵەکەیدا نەگەڕێت، بەڵام بێ سود بووە، باوکی ئایە هێزە ئەمنیەکانی هەردوولا بە کەمتەرخەم دەزانێت لە بێ سەروشوێن بوون و گەڕان بەدوای مندڵەکەی،

دەشڵێت، لە رێگەی گەڕان بەدوای کچەکەی خۆیدا، تائێستا زیاتر لە 10منداڵی ونبووی بەخێزانەکانیان شادکردووەتەوە.

باوک و دایکی ئایەی تەمەن دوو ساڵ، 13ساڵە شوین نەما لە عێڕاق و کوردستان سەردانی نەکەن  و هەرچی سەرەداوە تاقیان کردووەتەوە بێ سوود بووە و بەردەوام لەچاوەڕوانی هەواڵێکی خۆشن.

ئایە جەلیل ئێستا تەمەنی بووە بە 15ساڵ، دایک و باوکی هێشتا چاوەڕێن و چاویان لەدەرگایە و رۆژێک منداڵەکەیان خۆی بەکات بەحەوشەیا و پێی شادبنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

 کچە ونبووەکەى شێخان دۆزرایەوە

 کچە ونبووەکەى شێخان دۆزرایەوە