لە کوردستان چی دەکرد؟

ژنە لوبنانییەکە بووە پاڵەوانی ژنانی جیهان

+964

ژووری هەواڵ

دامەزراوەی نێودەوڵەتی ژن رایگەیاند بۆ ئەمساڵ نایلە توینی رۆژنامەوان و پەرلەمانتاری پێشووی لوبنان بووەتە براوەی خەڵاتی ”پاڵەوانی ژنانی جیهان”و خەڵاتەکەشی لە کۆڕبەندی داڤۆس بۆ ژنان وەردەگرێت کە بڕیار وایە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

نایلە ژنێکی لێوەشاوەی لوبنانیە، چەند ساڵێکە بووەتە ناوێکی درەوشاوە لە میدیای عەرەبیدا، ساڵی 2009 هەتا 2018 پەرلەمانتاری لوبنان بوو، هەمانکات سەرنووسەر و سەرۆکی دامەزراوەی نەهاری لوبنانییە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین دامەزراوە عەرەبییەکان.

لە بارەی هۆکاری بردنەوەی خەڵاتەکەوە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکە رایگەیاندووە: ”نایلە دەنگێکە ترس ناناسێت و هەمیشە بەدوای ئازادی و دادپەروەریدا دەگەڕێت، پابەندیبوونی بە ئازادی رۆژنامەگەری و هەڵوێستە بوێرەکانی دژی گەندەڵی وایکردووە ببێتە ئایکۆنی هیواو توانای ژن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

نایلە توینی ئێستا خاوەنی پۆدکاستێکی بەناوبانگە بەناوی (پۆدکاست لەگەڵ نایلە)،یەکێک لە ئەڵقەکانی لەگەڵ هیوا مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی 964 بوو، پێکەوە باسی بارودۆخی میدیاییان کرد لە کوردستان و عێراق و جیهان. ئەڵقەیەکی دیکەشی لەگەڵ سەرمەد تائی سەرۆکی بەشی عەرەبی تۆڕی 964 بوو.

پۆدکاستەکەی هیوا مەحمود عوسمان لێرە ببینە

پۆدکاستەکەی سەرمەد تائی لێرە ببینە

مانگی 10ی ساڵی رابردوو نایلە لەسەر بانگهێشتی 964 لە کوردستان بوو، لێرەش کۆمەڵێک پۆدکاستی گرنگی ئەنجامدا، هەر ئەو کات بەنگهێشتی دیداری مێری کرابوو، لەسەر ستەیجی مێری هیوا مەحمود عوسمان و سەرمەد تائی سەرۆکی بەشی عەرەبی 964 و نایلە توێنی گفتوگۆیەکی زۆر بەرهەمداریان کرد لەسەر ئەو مۆدێلە نوێیەی 964 هێناوێتیە ناو میدیا کوردی و عێراقییەوە.
نایلە توێنی کچی جوبران توێنی رۆژنامەنووس و نوسەری دیاری لوبنانییە، جوبران نەیارێکی سەرسەختی بوونی هێزەکانی سوریا بوو لە لوبنان، سەرۆکی دامەزراوەی نەهار بوو، ساڵی 2005 بووە ئەندامی پەرلەمانی لوبنان و هەر ئەو ساڵە تیرۆر کرا، دوای ئەو نایلە شوێنی گرتەوە.

ئەمڕۆ 964 پاڵەوانی مێری بوو

ئەمڕۆ 964 پاڵەوانی مێری بوو