هۆکارەکەی نادیارە

بەرپرسی سزاکانی حکومەت لە کرماشان کوژرا

964+

سۆما حەکیم زادە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15.6.2024 بەرپرسی سزاکانی حكومەتیی پاوە کە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

ماڵپەڕی ئاڤا تودەی بڵاویکردووەتەوە، حامید ترکاشوەند، بەرپرسی سزاکانی حکومەتیی بووە لە پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هێرشی چەکداری کەسانی نەناسراوەوە لە نزیک ماڵێکی تایبەت لە کرماشان کوژراوە، تا ئێستا هۆکاری هێرشەکە و وردەکاری زیاتر لە سەر رووداوە نییە.

میدیای ئێرانیش هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە، ئاژانسی ئێرنا رووداوەکەی باس کردەوە و دەڵێت، “ته‌ركاشوه‌ند ‘به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌عزیرات بووه‌”، فه‌رمانگەکه‌ ئه‌ركی چاودێریكردنی بازاڕه‌.

پزیشکێک لە پاوە گیانی لەدەست دا

پزیشکێک لە پاوە گیانی لەدەست دا