کیلۆى بە هەشت هەزارە

نۆبەرەى هەنجیرى تەقتەق بازاڕى سلێمانى ئاوەدان کردەوە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

نۆبەرەی هەنجیری تەقتەق گەیشتووەتە شاری سلێمانی و کیلۆی بە هەشت هەزار دینار دەفرۆشرێت و فرۆشیارانیش کۆڵێک وەسفى تام و رەنگەکەى دەکەن.

هێرش کەریم، یەکێک لە فرۆشیارەکانی ئەو هەنجیرە لەناو بازاڕی سلێمانی بە 964ـى راگەیاند، هەنجیری تەقتەق بەناوبانگە و ساڵانە یەکەم هەنجیر کە دێتە شاری سلێمانییەوە هەنجیری تەقتەقە.

وتیشی،”ئەمساڵ بەراورد بە پار هەنجیرەکە لەگەڵ یەکەم هاتنە ناو بازاڕ هەرزانترە، چونکە ساڵی رابردوو کیلۆی لەنێوان 10 تا 12 هەزار دیناردا بوو”.

هەنجیری تەقتەق یەكێكە لە هەنجیرە بەناوبانگەكانی هەرێمی كوردستان كە خواستی زۆری لەسەرە و هەتا مانگی 11 دەمێنێتەوە.

وەک ئەوەى هێرش کەریم باسى دەکات، رۆژانە تا 40 کیلۆ لە هەنجیرى تەقتەق دەفرۆشێت.

لە تەقتەق ساڵی رابردوو فێستیڤاڵێک بەناوی هەنجیرەوە بەڕێوەچوو و بڕیارە ساڵانە بەردەوام بێت.

بە قسەى کشتوکاڵى تەقتەک بێت کە ساڵى پار لێدوانیان بۆ 964 داوە، رۆژانە 40 تۆن هەنجیریان رەوانەى عەلوەکان کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سبه‌ى هه‌نجیره‌كه‌ى ته‌قته‌ق ده‌كرێته‌ فێستیڤاڵ

سبه‌ى هه‌نجیره‌كه‌ى ته‌قته‌ق ده‌كرێته‌ فێستیڤاڵ