لە رۆژانى جەژندا

ئەگەر دەچیتە پارکەکان ئاگات لەو پێنج شتە بێت

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیى ئەندازەى پارەکەکانى هەولێر رێنمایى بەو هاوڵاتى و گەشتیارانە دەدات، کە سەردانى پارکەکان دەکەن و پێیان دەڵێت، لە ستوونەکانى کارەبا دوورکەونەوە.

ئەندازەى پارەکەکان پێنج رێنمایى دەرکردووە، کە ئەمانەن:

یەکەم: هاوکارمان بن لە پاکڕاگرتنی پارک، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییەکانی پاکوخاوێنی.

دووەم: دوورکەوتنەوە لە ستوونەکانی کارەبا،  دەستکارینەکردنی بۆردەکانی کارەبا.

سێیەم: تێپەرمەبن لە پەرژینی نافوورەکان و حەوزەکان، چونکە دەبێتە مەترسی بۆ سەر گیانتان.

چوارەم: خۆت بە دووربگرە لە شکاندنی دار و درەختەکان و مەڕەشەکان  و تێکدانی باخچەکان، بە پێچەوانەوە تووشی سزایی یاسایی دەبیتەوە.

پێنجەم: لە کاتی هەبوونی هەر کێشەک یاخود هەر رووداوێکی نەخوازراو پەیوەندیی بە چاودێرەکانی ناو پاڕک بکەن بۆ چارەسەرکردنی.

لە هەولێر بە دیزاینى درەخت و گوڵەکان شوێنەکە بناسەوە

لە هەولێر بە دیزاینى درەخت و گوڵەکان شوێنەکە بناسەوە