مانگى سێ

وانەبێژانى کەرکوک موچە وەردەگرن

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە زیاتر لە 1000 مامۆستاى وانەبێژى کەرکوک شایستەى دارایى مانگى سێ وەردەگرن و بە وتەى بەڕێوەبەرى خوێندنى کوردى پارێزگاکەش، دەبێت بۆ جەژن هەموویان شایستەکانیان وەرگرتبێت.

لە کەرکوک 1100 مامۆستاى وانەبێژ هەیە کە سەر بە وەزارەتى پەروەردەى هەرێمن.

کامەران عەلى، بەڕێوەبەرى خوێندنى کوردى لە کەرکوک بە 964ـى وت، “دواى دوو رۆژ لە دابەشکردنى موچەى مامۆستایانى هەرێم، لە کەرکوکیش موچەى وانەبیژان دابەش دەکرێت و ئێستا لە بەشى خویندنى کوردى دابەشکردنەکە دەستىپێکردووە، کە موچەى مانگى سێیە و بۆ جەژن دەبێت هەموویان وەریان گرتبێت”.

موچەى وانەبێژانى کەرکوک لە نێوان 300 بۆ 450 هەزار دینارە، بەپێى بەشە وانە و دوور و نزیکى وانەبێژان لە قوتابخانەکان موچەکانیان دیاریکراوە.

“لە پارێزگاى کەرکوک 550 قوتابخانەى کوردى هەیە کە زیاتر لە 100 هەزار قوتابى تێیدا دەخوێنین”.

مامۆستایانى وانەبێژ سەردانى پەروەردەى کۆیە بکەن

مامۆستایانى وانەبێژ سەردانى پەروەردەى کۆیە بکەن