بەیەکەوە خنکان

چیرۆکى خنکانى پێنج کەسەکە لە زارى وتەبێژى بەرگرى شارستانییەوە

964+

ژێوار خدر_ راپەڕین

وتەبیژى بەرگرى شارستانى راپەڕین، چیرۆکى خنکانى پێنج ئەندامى خێزانێک لە ئاوى نێوان قەمتەران و قەرەنیاغا دەگێڕێتەوە و دەڵێت، کە تیمەکانمان گەیشتوون هەر پێنجیان خنکاون.

عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین لە بەردەم پزیشکى دادى رانیە، وێڕاى ئاشکراکردنى ناسنامەى پێنج کەسەکە، چیرۆکى خنکانى پێنج کەسەکەش دەگێڕێتەوە.

“سەرەتا، یەکیک لە ئەندامانى خێزانەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و دواتر باوکەکە بۆ دەرهێنانەوەى خۆى خستووەتە ئاوەکە و دواتر سێ کەسى دیکە لە ئەندامانى خێزانەکە، بەم شێوەیە هەر پێنجیان بەیەکەوە خنکاون”، عەلى قادر واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

964 وردەکارى خنکانى خێزانە پێنج کەسییەکە ئاشکرا دەکات

964 وردەکارى خنکانى خێزانە پێنج کەسییەکە ئاشکرا دەکات