لە سلێمانى

رۆژانى هەینى بازاڕى بەنگلادیشییەکان گەرمە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە رۆژانى هەینیدا کاتێک بە شەقامى مەولەوى سلێماندا دەڕۆیت، لە بەردەم باخى کشتییەوە تا سەرا ئەوەى زیاتر دەیبینى کرێکارانى بەنگلادیشین، سەوزە و خواردنى وڵاتەکەیان دەفرۆشن و بازاڕیان گەرمە.

سڵق، دۆنیا، پاڵنچاک، پرایشاک و بەرەڵڵا، ناوى ئەو سەوزانەى وڵاتى بەنگلادیشن کە هاوڵاتییەکانى ئەو وڵاتە لە شەقامى مەولەوى دەیفرۆشن

بەشێکیان بەهۆی ترسیان لەو کۆمپانیایەی لە گەڵیان هاتوونەتە سلێمانی نەیان دەویست ناوى خۆیان بڵێن، چونکە بە وتەی ئەوان کۆمپانیاکە لێی قەدەغە کردوون جگە لەو شوێنەی بۆی چوون کاری دیکە بکەن.

ئەمیر ئارسان، یەکێک لە هاوڵاتیانى بەنگلادیشە و بۆ کار رووى لە سلێمانى کردووە، بە 964ـى وت،”ئەو سەوزانە لە بەنگلادیشەوە دەهێندرێنە هەولێر و ئێمەش لە رۆژانی هەینی دەیهێنینە سلێمانی و دەیفرۆشین”.

بە وتەى ئەمیر، بەشێک لەو سەوزانە دواى سۆردنەوە دەخورێن و بەشێکیان دەبێت بکوڵێنرێن، بە دەسک و دانە دەیفرۆشن و نرخەکانیشیان لە نێوان دوو بۆ حەوت هەزار دینارە.

“کڕیارى باشمان هەیە و خەڵکى سلێمانى حەزیان لێیەتى، بەڵام زۆرینەى کڕیارەکانمان کرێکارانى وڵاتەکەمان و پاکستانى و هیندین”، ئەمیر ئارسان واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بازرگانانی بەنگلادیش قوماش دەهێننە هەولێر

بازرگانانی بەنگلادیش قوماش دەهێننە هەولێر