"دەمانەوێت هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ بێت"

چاودێریی بازرگانی: ئاگامان لە بازاڕە

964+

پێشەوا محەمەد

چاودێریی بازرگانیی سلێمانی لەو بەردەوام لیژنەکانیان لەناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانە بۆ چاودێریی نرخ و دەستبەسەرداگرتنی خواردن و کەلوپەلی خراپبوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە چوار لیژنەی هەیە، هاوکات چوار ئەندامیشی لەناو لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانیدان و هەمان کار دەکەن.

بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ تا چاویان لەسەر بازاڕ بێت و رێگری لە گرانفرۆشی و ساغکردنەوەی خواردن و کەلوپەلی خراپبوو و بەسەرچوو بکەن.

وتیشی، “هەر شوێنێک ببینین سەرپێچییەک دەکات ئێمە سەرەتا ئاگاداری دەکەینەوە، کە بووە دووەمجار دایدەخەین و سزای خاوەنەکەی دەدەین”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە کارەکانی هەر لەناو بازاڕ و کۆڵانەکانی سلێمانیدا نییە، بەڵکوو لیژنەکانیان دەچنە دەرەوەی سلێمانی و دوێنێ پێنجشەممە لیژنەیەکیان سەردانی بازاڕی شاری رانییەیان کردبوو لە ئیدارەی راپەڕین.

“ئەوەندەی پێمان بکرێت لە دەرەوەی سلێمانیش سەردانەکانمان فراوان دەکەین، تا زۆرترین چاودێریی بازاڕ بکەین و کۆنتڕۆڵی نرخ و جۆر و کوالێتیی شمەک و کاڵاکان بکەین”، ئەوەش قسەی بڵند ئەحمەدە.

قایمقامیەتی سلێمانی چوار شوێنی بۆ فرۆشتنی ئاژەڵ دیاری...

قایمقامیەتی سلێمانی چوار شوێنی بۆ فرۆشتنی ئاژەڵ دیاریکرد