قەیسی و خۆخ وەزعیان باشترە

چاوەڕێى ترێى دهۆک مەبن

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەپارێزگای دهۆک ئەمساڵ بەرهەمی میوەی خوماڵی بەهۆی بارانبارین و تەرزە کەمترە لەچاو ساڵانی رابردوو.

بەپێی سۆراغی 964، ئەمساڵ دهۆک کەمترین بەرهەمی ترێی دەبێت، کە تەنیا لە ناوچەیەک زیاتر لە 200 هەزار داری مێو بەهۆی تەزرەوە زوورترین زیانیان بەرکەوتووە، بۆ ئەمساڵ باشترین بەرهەمی خوماڵی “قەیسی و خۆخ”ـە، بەڵام بەرهەمەکە بەراورد بە ساڵانی رابردوو  وەکو پێویست نیە.

فەرهاد دوسکی نوێنەری عەلوەی دهۆک بە 964ـى وت، ئەمساڵ بەرهەمی خوماڵی کەمترە، ئەوەی کە هەیە زیاتر بەرهەمی بیانییە، بەڵام بەرهەمی خوماڵی زیاتر قەیسی و خوخ رۆژانە  20 تۆن بەسەر بازاڕی دهۆک دابەش دەکرێت.

ئەحمەد جەمیل ،بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، بەرهەمی ترێی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بێت .

وتیشی، هوکارەکەش بەهۆی  بارانبارین و تەرزەیە، لە دوو ناوچەی گرنگی سنووری ناحیەی زاویتە بەرهەمهێنانی ترێی زیاتر لە 200 دۆنم رەز زیانی پێگەیشتووە.

964دەزانێت، لە سنوری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 350 دۆنم زەوی کراوە بە قەیسی و خۆخ، لەو رێژەیە زیاتر150 دۆنمی لە ناحیەی زاویتەیە.

بەرهەمی میوەی خۆمالی لە پارێزگای دهۆک ساڵ بە ساڵ روو لە کەم بونە،لە ساڵی 2021 زیاتر لە هەزار  تۆن بووە، و لە ساڵی 2022 دابەزیوە بۆ نزیکەی  800 تۆن ،بەڵام ساڵی رابردووش زیاتر لە 250تۆن بەرهەمی میوەی خۆمالی هەبووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

شارباژێر دەیەوێت بە فێستیڤاڵ بازاڕ بۆ ترێیەکەی پەیدا ب...

شارباژێر دەیەوێت بە فێستیڤاڵ بازاڕ بۆ ترێیەکەی پەیدا بکات