به‌رهه‌می دیكه‌شی به‌دواوه‌دێت
(هه‌نار و هه‌نگوین و زەیت)ى زاخۆ هه‌نارده وڵاتى قه‌ته‌ر ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سێ به‌رهه‌مى خۆماڵى له ئیداره‌ى زاخۆوه هه‌نارده‌ى وڵاتى قه‌ته‌ر ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ى رێكه‌وتنێكی پێشتر كراوه له نێوان ئیداره‌ى زاخۆ و كۆمپانیا قه‌ته‌رییه‌كان.
به‌رهه‌مه‌كان بریتین له هه‌نگوین، هه‌نار و زه‌یتى زه‌یتوون.
نێچیرڤان حازم ئه‌رتوشی، سه‌رۆكى لقی دهۆكى سەندیکاى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى كه له‌نزیكه‌وه به هه‌نارده‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه ئاگاداره به 964ـى وت، به‌پێی رێكه‌وتنێك له نێوان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى زاخۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى قه‌ته‌رى هه‌نارده‌ى ئه‌م سێ به‌رهه‌مه ده‌كرێت.
وتیشی “ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى زاخۆ هه‌م له‌رووى كوالێتى و هه‌میش له رووى نرخه‌وه بۆ قه‌ته‌رییه‌كان گونجاوه، بۆیه بڕیاریاندا هه‌نارده‌ى بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى ئیداره‌ى زاخۆ هه‌یه‌تى له داهاتوودا به‌رهه‌مى هه‌نارده‌كراو له‌رووى ژماره و جۆره‌وه زیاتر ده‌بێت و هه‌موو ههواڵێكیشیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م به‌رهه‌مه خۆماڵیانه بكرێنه بڕاندێكی جیهانى.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی رێكه‌وتنه‌كان له‌داهاتوودا راهێنانى جۆراوجۆر به جوتیارانى سنوورى زاخۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره‌ى زیاتر به كوالێتى و جۆرى به‌رهه‌مه‌كانیان بده‌ن.
بڕیاره له‌سه‌رتاى مانگى داهاتوو شانده‌كه‌ى قه‌ته‌ر بگه‌ڕێنه‌وه زاخۆ و به‌شێوه‌یه‌كی كردارى له‌رێگه‌ى ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ست به هه‌نارده‌كردنى ئه‌م به‌رهه‌مانه بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكى وڵاتى قه‌ته‌ر سه‌ردانى ئیداره‌ى زاخۆیان كردوو و له‌گه‌ڵ دوو وه‌به‌رهێنى زاخۆ رێككه‌وتنیان كردوه بۆ هه‌نارده‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه.