هەوڵەکان بەردەوامە
كۆپته‌ر ده‌یه‌وێت ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی تاوەرەکانی تولیب كۆنتڕۆڵ بکات
964+
شۆڕش هه‌ركی
ئه‌و ئاگره‌ی له باڵه‌خانه‌ی گۆڵدن تولیب له شه‌قامی چل مه‌تریی هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه، تا ئێستا كۆنتڕۆل نه‌كراوه و پێشبینیی ده‌كرێت كۆپته‌ر بۆ كوژاندنه‌وه‌ی به‌كار بهێنرێت.
باڵه‌خانه‌ی گۆڵدن تولیب ده‌كه‌وێته شه‌قامی 40 مه‌تری به‌رامبه‌ر دریم سیتی، كه پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه و له چوار تاوه‌ر پێكهاتووه و هێشتا ته‌واو نه‌كراوه، به‌رزیی ئه‌و باڵه‌خانه‌ی ئاگری گرتووه زیاتر له 40 قاته و ئاگره‌كه‌ش له قاتی سه‌ری سه‌ره‌وه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری 964 ئاگره‌كه له‌و كه‌لوپه‌ڵانه هه‌ڵگیرساوه، كه له قاتی سه‌ره‌وه دانراون و میسكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆش ئاگری گرتووه و پروشكی ئاگره‌كه دێته خواره‌وه، بۆیه به‌رگری شارستانی داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان له ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌وێن، به‌ڵام پێده‌چێت كه‌لوپه‌لی پێویستیان نه‌بێت بگانه قاتی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه.
ئاگره‌كه به‌رده‌وامه و دیار نییه كه‌ی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
نوێکرایەوە 12:16
کەمێک پێش ئێستا کۆپتەرێکی بەرگریی شارستانی هاتە سەر ئاسمانی باڵەخانەی گۆڵدن تولیب و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدات.
نوێکرایەوە 12:43
خەریکە ئاگرەکە بەرەو کۆنتڕۆڵکردن دەچێت و کۆپتەرەکە بەردەوام خەریکی پێداکردنی ئاوە بەسەر ئاگرەکە، ئاگرەکەش بەرەو کۆتایی دەچێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا