"ده‌رمانیش چاره‌سه‌ریان ناكات"
کولـلە تەنگی بە جوتیارانی پێنجوێن هەڵچنیوە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
ئه‌مساڵ به رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ناو زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى پێنجوێن كولـله به‌دیده‌كرێت، شاره‌زایه‌كی كشتوكاڵیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بارینى به‌فرى پێویست گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
هەرێم نامیق، جوتیارێکی قەزای پێنجوێنە و لە نزیک گوندی نزارە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵییە و بە 964ـی وت، ئەوان کێڵگەکەیان لە نزیک قەدپاڵی شاخێکەوە، ساڵانە بەرکەوتەیان لەگەڵ کولـلە هەیە، بەڵام ده‌ڵێت، هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ زۆر نەبووە.
وتیشی “کولـلە، شوتی و ته‌ماته‌ى لەناوبردووە و دوای چاندنه‌وه‌شیان دووباره له‌ناوى بردوونه‌ته‌وه”.
ئه‌و زیانانه‌ی كولـله به كشتو‌كاڵى ئه‌م جوتیاره‌ى گه‌یاندووه به نزیکەی دوو ملیۆن دینار خه‌ملاندوویه‌تى.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هەموو دەرمانێکیان بەکارهێناوە بۆ لەناوبردنی بەڵام ده‌ڵێت، لەناو ناچێت، بۆیە ناچاربوون دەستبەرداری بەشێک له کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان ببن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى عوسمان جەلال ئەندازیاری کشتوکاڵی لە پێنجوێن، گوندەکانی نزارە و دەرەگورگان و گوندەکانی نزیک ناحیەی ناڵپارێز کە نزیکن لە قەدپاڵی چیاکانەوە رووبه‌ڕووى كولـله بوونه‌ته‌وه.
به بە 964 یشی وت “هۆکاری زۆری کولـلە لەم ساڵدا بەهۆی نەباری بەفری پێویست بووە لە پێنجوێن چونکە بەفر دەبێتە هۆی لە ناوبردنی بڕێکی زۆر لە مێرووەکان”.
به‌قسه‌ى ئه‌م ئه‌ندازیاره، کۆمەڵێک چارەسەر هەیە ئه‌وانیش دەرمانی قڕکەر و چارەسەری سروشتییە، كه دەبێت چواردەوری کێڵگەکە بە نایلۆن بەربەست بکرێت هەردوو دەرمانی (دلتامسرین- سیاموکسام) یش بەکاربهێندرێن بۆ ئەوەی جوتیاران لە کولـلە رزگاریان ببێت، به‌ڵام ده‌شڵێت “ئەمساڵ کولـلەکە هێندە زۆرە دەرمان چارەسەری ناکات”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن