800 ملیۆن تمەن

مامۆستایەکی زمانی کوردی بە دانانی بارمتە ئازادکرا

964+

سۆما حەکیم زادە

سووسەن حەسەن زادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان دوای 28 رۆژ  بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازادکرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، سووسەن حەسەن زادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی رۆژی چوارشەممە 12.6.2024 بە دانانی بارمتەی 800 ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازادکراوه.

تۆمەتەکەی هاندانی خەڵک لە بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی و فێرکردنی زمانی کوردییە بە خەڵک.

سووسەن له 15.5.202 لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و لەو ماوەیەدا له پارێزەر بێبەش ببوو و تەنیا یەکجار توانی قسە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بکات .