تەنیا قایمقامیەتی ئاگادار بکەنەوە

لە کەلاریش ڤەیپ قەدەغە کرا

964+

توانا نەقی

بۆ لەمەودوا هاوشێوەی بەشێک لە شارەکانی دیکە فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپ لە قەزای کەلاریش قەدەغەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی کەلار بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتووی کەلار و دەورووبەری دەکەنەوە، هەر دوکانێک جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشێت ئاگاداریان بکەنەوە تاوەکو لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت،

دەشڵێت، لە رێگەی ئەم ژمارە موبایلانەوە 07729969545 یان 07729969491 ئاگاداریان بکەنەوە دەمودەست سزای ئەو شوێنە دەدەن بۆ ئەوەی دووبارەی نەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوکاندارەکانیش ئاگادار دەکەنەوە هەر دوکاندارێک جگەرەی ئەلیکترۆنی بفرۆشێت دوکانەکەی دادەخرێت و غەرامەش دەکرێت و رێکاری یاسایشی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

بۆ رۆژانی جەژنیش هەر دووکانێک تەرەقە و کەرەستەی تەقەمەنی منداڵان بفرۆشێت بەهەمان شێوە سزای دەدەن.

لە سلێمانی کڕینی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بەردەوامە

لە سلێمانی کڕینی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بەردەوامە