کەلار

رووداوێکى هاتوچۆ گیان لەدەستدانێک و سێ بریندارى لێکەوتەوە

964+

میلاد جەلال- کەلار

لە رێگاى گوندى تیلەکۆ، رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ کەسى دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 13.6.2024، لەسەر ڕێگای گوندی تیلەکۆ لە ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕا.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە 964ـى وت،”ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە ،یەکێک لە سەرنشینەکان تەمەنی 24 ساڵە گیانی لەدەستداوە، سێ کەسەکەیتریش کە شۆفێرەکە و دوو سەرنشینن بریندارن و لە نەخۆشخانەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”ئەو چوار کەسە بەمەبەستی کارکردن سەردانی گوندەکانی ئەو سنوورەیان کردوە، و پێش ئەوەی بگەن ئۆتۆمبێلەکەیان کۆنترۆڵی لەدەستداوە”.

رزگار لەتیف،بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ھەژار بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا چوار برینداری ئەو رووداوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەمان و یەکێکیان گیان لەدەستداوە، ئەوانیتر چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و دۆخی تەندوستیان جێگیرە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەم شەوى هەینییە کەسێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستد...

بەم شەوى هەینییە کەسێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا

بەم شەوى هەینییە کەسێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستد...

بەم شەوى هەینییە کەسێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا